فوئاد حسێن: چاوەڕێی گۆڕانکاری لە بایدن دەکەین

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی فوئاد حسێن و سێرگی لاڤرۆڤ

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، پرسی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق داخراوە و ئیدارەی نوێی ئەمریکا شارەزایە لە دۆخی عێراق و چاوەڕێی گۆڕانکاری ئەرێنی لە جۆبایدن دەکەین.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ ڕوسیا دوێنێ 26 ی تشرینی دووەم بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە، ” جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پرۆژەی دابەشکردنی عێراقی پێشنیاز نەکردووە، بەڵکو لەبارەی دامەزراندنی جۆرێک لە سیستەمی فیدراڵی و لامەرکەزییەت پلانی هەبووە”.

لەبارەی هێرشە موشەکییەکانەوە بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ناوچەی سەوز فوئاد حسێن ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەو کردەوانە دەخرێنە چوارچێوەی کاری تێکدەرانە و تیرۆرستییەوە و دژی دەوڵەت و خەڵکی سڤیل، بۆیە دەکرێت لەم پرسەدا هێزەئەمنییەکان بە بڕیاری یاسایی دژی ئەنجامدەرانی بجوڵێنەوە”.

فوئاد حسێن لە قسەکانیدا بۆ میدیا ڕوسییەکان باسی لە ململانێکانی ئێران و ئەمریکا کرد لە خاکی عێراقدا و دڵنیاییدا کە ئەو ململانێیانە کاریگەری زۆری لەسەر دۆخی عێراق هەبووە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم ەوە لە وڵاتی ڕوسیایە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و هاوتا ڕوسییەکەی سێرگی لاڤرۆڤ کۆبوونەوەی کردووە.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 100 ڕوفاتی ئێزدییەکان ناسرانەوە

بابەتی دواتر

موراد قەریلان باس لە ناوەڕۆکی نامەیەکی مام جەلال دەکات بۆ پەکەکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share