حەشدی شەعبی: بەهەموو شێوەیەک توندوتیژی و کاری تێکدەرانە ڕەتدەکەینەوە

دەستەی حەشدی شەعبی، لەبارەی سوتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغداد، ڕایگەیاند کە لەگەڵئەوەی ڕەچاوی هەست و هەڵچونەکانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی دەکەین بەڵام بەهەموو شێوەیەکیش کاری تێکدەرانە و توندوتیژی ڕەتدەکەینەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە دەستەی حەشدی شەعبی لە ژێر ناونیشانی (بۆ دۆستان و لایەنگرانمان) بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، “تێدەگەین لە هەستی عێراقییەکان و ئەوانەی سوورن لەسەر قوربانیدان و خوێنی شەهیدانی حەشدی شەعبی، پاڵپشتیش لە ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتییانە دەکەین لەچوارچێوەی دەستووردا، بەڵام بە هەموو شێوەیەک کاری توندوتیژی و تێکدەرانە ڕەتدەکەینەوە بە هەرجۆرێک لە جۆرەکان”.

دەستەی حەشدی شەعبی ڕاشیگەیاندووە، “داوا لە هەموولایەک دەکەین سەروەری و شکۆی دەوڵەت و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بپارێزن و ڕێز لە هێزە ئەمنییەکان بگرن لەم بارودۆخە هەستیارەدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانمان لە عێراق کاریگەریی لەسەر شەڕی دژی تیرۆر دەبێت

لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا ئەمڕۆ لە سەردانە رانەگەیەندراوەکەیدا بۆ عێراق رایگەیاند، ئەو هێرشانەی گرووپە شیعییە چەکدارەکان ئەنجامی…
Total
0
Share