حزبوڵڵای عێراقی به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌دات

كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراقی له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی ئەمریكا بۆسەر گروپێكی حەشد لەسنووری نێوان عێراق و سوریا، هەڕەشەی هێرشكردنەسه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق دەكات و بەڵێنی تۆڵه‌كردنەوەیان لێدەكات‌.

ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری، به‌رپرسی ئاسایشی حزبوڵڵای عێراق له بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ڕه‌فتاره‌ دوژمنكارییه‌كانی ئه‌مریكا نابێت به‌ئیدانه‌كردن و لێدوان وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت به‌كرداری و به‌به‌رده‌وامی وه‌ڵام بدرێنه‌وه”‌.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “به‌زیادكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌ جیهادییه‌كانی موجاهیدان، كار بۆ شكاندنی خۆبه‌زلزانی و لوتبه‌رزی داگیركه‌ران دەكەین”.

عه‌سكه‌ری داواش له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق دەكات، “له‌گه‌ڵ موجاهیدان كاربكه‌ن بۆ ڕزگاركردنی خاك له‌ ده‌ست ئه‌مریكییه‌كان”.

پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی بەناوی كەتائیبی “سەید ئەلشوهەدا” كە لەلایەن‌ “ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی دەكرێت” له‌سه‌ر سنووری عێراق و سوریا بۆردوومان كراوه‌.

بەگوێرەی هەواڵێكی ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ حەوت چەكداری گروپەكە كوژراون.

بابەتی پێشتر

حاجیاوا.. ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا گیانلەدەستدانی شۆفێرێكی لێكه‌وته‌وه‌

بابەتی دواتر

قەرزەکانی سەر حکومەتی هەرێم زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک دیالەی هەژاند

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک پارێزگای دیالەی هەژاند و تا ئێستا زەرەر و زیانەکانی نەزاندراوە. وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share