پێدەچێت ڤیزای نێوان عێراق و ئێران هەڵگیرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشنیاری هەڵگرتنی ڤیزای لە نێوان وڵاتەکەی و عێراق کردووە و ئەو پرسە چووەتە بەردەم حکومەت بۆ بڕیاردان لەسەری.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی ڕایگەیاندووە، “ئێستا پێشنیارەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتووەتە بەردەم حکومەت و لیژنەیەک دوای لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی هەڵگرتنی ڤیزا بڕیار دەدات”.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە ئێران لەگەڵ ئەوەدایە کە ڤیزا لاببرێت، بەڵام دەبێت یەکلاییکردنەوەی پرسی کۆرۆناش تەوەرێکی دیکەی ئەو بڕیارە بێت.

پێشتر ئێران و عێراق چەندجارێک هەڵگرتنی ڤیزایان لە نێوانیاندا ڕاگەیاندووە، بەڵام ساڵی ڕابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیارەکە هەڵوەشایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا: به‌گوێره‌ی كاره‌كانیان هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر تاڵیبان ده‌بێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ”هەڵوێستمان بەرامبەر بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان، پەیوەستە بە کارەکانی ئەو بزوتنه‌وه‌یه‌وه‌”. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كه‌…
Total
0
Share