لەسەر گرێبەستێک لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی شەڕ لەنێوان دوو هۆز هەڵگیرسا

بەهۆی ئەنجامدانی گرێبەستێک لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی تایبەت بە گواستنەوەی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان شەڕ لەنێوان دوو هۆزدا دروستبوون.

شەڕەکە لە پارێزگای بەسرە و لەنێوان هەردوو هۆزی بەنی تەمیم و ئەلبو ساڵح لە ئوم قەسر روویداوە، ئەمەش پاش ئەوەی وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ شۆفێرەکانی سەر هۆزی بەنی تەمیم گرێبەستێکی واژۆ کردووە کە بەرهەمە خۆراکییەکان لە بەندەری ئوم قەسرەوە بگوازنەوە، بەڵام هۆزی ئەلبو ساڵح رێگەیان پێگرتوون و تەقەیان لێکردوون.

لە شەڕی دوو هۆزەکەدا چەند کەسێک برینداربوون.

https://www.youtube.com/watch?v=I6LPxj3n3UE&t=10s

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە حکومەتی عێراق، راگەیەندراوێک سەبارەت بە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوبکاتەوە.…
Total
0
Share