چرۆ حەمەشەریف: پێش پشووی بەهارە دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی ناکرێتەوە

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نو‌ێنەرانی عێراق رایگەیاند، هیچ رێکەوتنێک لەنێوان لایەنە سونییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە پێدەچێت ئەو دۆسیەیە بکەوێتە دوای پشووی بەهارە.

چرۆ حەمەشەریف بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هیچ رێکەوتنێک لەنێوان لایەنە سونییەکان نەکراوە سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەو دەنگۆیانەی لەو بارەیەشەوە هەن دوورن لە راستییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکەین یەکلاکردنەوەی دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بکەوێتە دوای پشووی بەهارە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە 9 ی ئەم مانگە پشووی بەهارە دەستپێدەکات، هەرچەندە پشووە وەرزییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران یەک مانگە، بەڵام بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک بۆ دوو مانگ درێژکراوەتەوە.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران لەکاتی پشووی وەرزیدا دەتوانرێت دانیشینی نائاسایی سازبکرێت.

 

بابەتی پێشتر

پاداشتی کۆتایی خزمەتی خانەنشینانی عێراق خەرجدەکرێت

بابەتی دواتر

کارەکانی کارگەیەک لە دەربەندیخان راگیران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share