حاجیاوا.. ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا گیانلەدەستدانی شۆفێرێكی لێكه‌وته‌وه‌

هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له ‌نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا، شۆفێرێك گیانیلەدەستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، بەڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەمشەو ڕووداوێكی هاتوچۆ له ‌شه‌قامی شه‌هیدانی ناحیه‌ی حاجیاوا ڕوویدا، كە له ‌نێوان سێ ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی (نیسان، تۆیۆتا، بی ئێم) ڕوویداوە، له ‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ش شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان گیانی لەدەستدا، هه‌روه‌ها شۆفێرێكیش برینداربوو”.

هۆكاری ڕووداوەكەشی بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران بە یاساكانی هاتوچۆوە گەڕاندووەتەوە.

هاتوچۆی ڕاپه‌ڕین باسیله‌وه‌شكردووە، هێڵكاری بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوامە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “هاوكات لەگەڵ ساڵیادی بونیادنانی…
Total
0
Share