فەرەنسا کێشەی بەرگری بۆ دروستبووە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، دیدیێ دیشامپ لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی یورۆی 2020 دووچاری ئاستەنگی هونەری دەبێت.

کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020 لە نێوان هەڵبژاردەكانی فەرەنسا و پۆرتوگال ئەنجامدرا، لە تایمی دووەمدا بەهۆی پێکانەوە دیشامپ ناچاربوو لوکاس هێرناندێز بە لوکاس دین ئاڵوگۆڕبکات، بەڵام لە هەمان یاریدا لوکاس دین تووشی پێکان هات و بە ناچارییەوە لە پێگەی بەرگری باڵی ڕاست یاری بە ئەدریان ڕابیۆ کرا.

لەو بارەیەوە دیشامپ ڕایگەیاند، “هێرناندێز لە ئەژنۆیدا هەستی بە ناڕەحەتی کرد و لەبەرئەوە نەمانویست سەركێشی پێوەبکەین، بەڵام کێشە لوکاس دینە، پێدەچێت پێکانەکەی ڕیگەی یاریکردنەوەی پێنەدات”.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی لەو بارەیەوە نوسیویەتی، دیشامپ بە پلانی (4-2-3-1) یاریکردووە، لە باڵی بەرگری ڕاست یاری بە جول کوندی کردووە و لە باڵی چەپ بۆ یارییەکانی قۆناغی 16 و قۆناغەکانی دیکە دووچاری ئاستەنگی دەبێت، چونکە پێناچێت هێرناندێز و دین ئامادەبن، بۆیە ئەگەر بەهەمان پلان یاریبکات، ناچارە ڕابیۆ لە باڵی چەپ بکاتە یاریزانی سەرەکی، لە کاتێکدا ئەو یاریزانە لە هێڵی ناوەند یاریدەکات.

بابەتی پێشتر

کەس کۆتینیۆی ناوێت و بارسا چاودێری دوو ئەستێرەی یورۆ دەکات

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید 10 ملیۆنی داشکاندووە و چاوەڕوانی یونایتدە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share