کەس کۆتینیۆی ناوێت و بارسا چاودێری دوو ئەستێرەی یورۆ دەکات

سەرەڕای ئەوەی لە لیستی فرۆشتندا ناوی هاتووە، تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەک خواستی لەسەر فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی نیشاننەداوە.

ڕۆژنامەی “as”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی بەرشلۆنە لە لیستی فرۆشتندا فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی یاداشت کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەک خواستی لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە نیشاننەداوە، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە وەرزی داهاتوو لە خولی ئیسپانیا بەردەوام دەبێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، هێشتا گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 کاتێکی زۆری ماوە و ئەگەر لەو وادەیەدا گۆڕانکارییەک ڕوونەدات، ڕۆناڵد کومان ناچاردەبێت وەرزی داهاتوو کۆتینیۆ تێکەڵ بە پێکهاتەکەی بکات.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، چاودێرانی بەرشلۆنە لە یورۆی 2020 چاودێری چەندین یاریزانیان کردووە، لە نێوانیاندا لیۆن گۆرێتزکای ئەڵمانی و میکێل دامسگاردی ئەستێرەی هەڵبژاردەی دانیمارک.

بابەتی پێشتر

هەپەگە: لە دوو مانگدا توركیا 17 جار كیمیایی بەكارهێناوە

بابەتی دواتر

فەرەنسا کێشەی بەرگری بۆ دروستبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share