(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە چوار گۆڵ و سێ خاڵەوە گەڕایەوە لووتکە

یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ئاستێکی بەرزەوە گەڕایەوە نێو کێبڕکێکانی خولی ئیسپانیا و بردنەوەی بەرامبەر بە ڕیاڵ مایۆرکا تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی ڕیاڵ مایۆرکای کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ئەنچیلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “لۆس بلانکۆس” لە خولەکەکانی 45، 72، 89، 93 لەلایەن فیدریکۆ ڤاڵڤێردی و ڤینیسیۆز جونیۆر، ڕۆدریگۆ، ئەنتۆنیۆ ڕودیگێرەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی مایۆرکا لە خولەکی 35 لەلایەن ڤیدات موریکی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی شاهانە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 15 و گەڕایەوە بۆ پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگا، ڕیاڵ مایۆرکا-ش بە پێنج خاڵەوە لە پلەی 13دا جێگیر بوو.

بابەتی پێشتر

پارتی و سووننەكان داوای دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان دەكەن

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی خوێندكارانەوە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

2022 ساڵی بنزیمە دەبێت

هێرشبەری فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لەم وەرزەدا باشترین ئاستی پێشکەشکردووە و لە ساڵی 2022دا چەندین ڕیکۆردی مێژوویی تۆماردەکات.…
Total
0
Share