نیوکاسڵ بە قەرز ئۆبامیانگی دەوێت

بەڕێوەبەرانی یانەی نیوکاسڵ بۆ گواستنەوەی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ پەیوەندییان بە یانەی ئارسیناڵەوە کردووە، جەمسەرەکان نزیکن لە ڕێککەوتنێکەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای ئیدی هاوی ڕاهێنەری نوێی یانەی نیوکاسڵ، بەڕێوەبەرانی یانەکە دانوستاندنیان بۆ گواستنەوەی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ بەخواستن تاوەکو کۆتایی وەرز دەستپێکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، نیوکاسڵ هەوڵدەدات لەماوەی شەش مانگدا پێگە و ئاستی یاریزانە 32 ساڵەکە هەڵبسەنگێنێت، پاشان بەبڕی 20 ملیۆن پاوەند بڕیار لە واژووکردنی بۆندێکی هەمیشەیی بدات، واتا بەردەوامبوونی یاریزانەکە لەڕیزەکانی ماگپایس مسۆگەرنییە و لەسەر گونجانی شێوازی یاریکردنی وەستاوە.

ئۆبامیانگ پەیوەندیی لەگەڵ مایکڵ ئارتێتا-ی ڕاهێنەری ئارسیناڵ بەتەواوی تێكچووە، هۆکارەکەش پەیوەندی بە دیسپلینەوە هەیە و لەئێستادا یاریزانی ناوبراو سەرقاڵە بە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی گابۆن بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، پێشناچێت لەدوای ئەو بۆنە وەرزشییە، جارێکی دیکە لە ئارسیناڵ دەرفەتی یاریکردنی پێبدرێت.

بابەتی پێشتر

پێرێز و مباپێ ڕێککەوتوون و وردەکاری بۆندەکەشی بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

پێرێز و لاپۆرتا و ئانێلی ساڵی 2022 گۆمەکە دەشڵەقێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share