ڕیاڵ مەدرید 10 ملیۆنی داشکاندووە و چاوەڕوانی یونایتدە

بەرگریکاری فەرەنسی، ڕافائێل ڤاران لە یانەی مانچستەر یونایتد نزیکبووەتەوە و بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدرید نرخەکەیان بە 50 ملیۆن یورۆ خەمڵاندووە.

ڕۆژنامەی “as”ی ئیسپانی لە زاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بڵاویکردووەتەوە، پێشەنگی هەوڵەکانی ئیدارەی شاهانە بۆ نوێکردنەوەی بۆندی ڕافائێل ڤاران بووە، بەڵام یاریزانەکە کەمتەرخەمبووە لە وەڵامدانەوە و بەتایبەت دوای ماڵئاواییکردنی سێرجیۆ ڕامۆس، لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد چووەتە سەرهێڵ.

لە ئێستادا سەرۆکایەتی ڕیاڵ چاوەڕوانی یاریزانەکە و ئیدارەی یونایتدە تاوەکو بابەتی گواستنەوەکە بەفەرمی بکەن، تەنانەت فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوکارانی بڕی داواکراویان بەرامبەر گواستنەوەی لە 60 ملیۆنەوە بۆ 50 ملیۆن یورۆ کەمکردووەتەوە.

ڕۆژنامەکە دووپاتیدەکاتەوە، ئیدارەی ڕیاڵ بیرۆکەی ئاڵوگۆڕی ڤاران بە پۆگبا لەگەڵ یونایتد پەسەنددەکەن، بەڵام لەهەمان کاتدا پێشەنگییان داوە بە کەیسی گواستنەوەی کیلیان مباپێ، ئەگەر ناسڕ خلێفی خاوەنی پاریس ئامادەبێت دانوستاندن بکات، ئەو بڕە لە بۆندی مباپێ بەکاردەخرێتەوە، تەنانەت یانە فەرەنسییەکە خواستیان لەسەر ڤارانە و بەدوور نەزانراوە وەک کارتێک بۆ ئاڵوگۆڕ بەرامبەر مباپێ بەکاریبهێنن.

بابەتی پێشتر

فەرەنسا کێشەی بەرگری بۆ دروستبووە

بابەتی دواتر

پاریس سێیەم بۆندی هاوینەی 2021ی یەکلاییکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share