پێشنیارێك بۆ چارەسەری كێشەی هەژاری و بێكاری لە عێراق دەخرێتەڕوو

دەوڵەتی پابەندی یاسایی لەئەستۆدایە بە زامنكردن بۆ تاكەكان و فەراهەمكردنی مافی نەوەكانی داهاتوو

پێشنیارێك بۆ دامەزراندنی سندوقی نەوەكان بەمەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی كێشەی هەژاری، بێكاری و سواڵكردن لە عێراق دەخرێتەڕوو.

فازڵ غەراوی، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ دەڵێت، چارەسەری نمونەیی بۆ كێشەی هەژاری و بێكاری، هەروەها حاڵەتەكانی سواڵكردن و كاركردن بە منداڵان لە وڵاتدا، دامەزراندنی سندوقی نەوەكانە، كە دەتوانێت چارەسەری بەپەلە و پێویست بۆ ئەم كێشانە بهێنێتەدی، بەتایبەت دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەكەی لەماوەی ڕابردوودا.

وتیشی، “دەوڵەتی پابەندی یاسایی لەئەستۆدایە بە زامنكردن بۆ تاكەكان و فەراهەمكردنی مافی نەوەكانی داهاتوو” ئاماژەی بەوەشكرد كە “بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و داهاتی وڵات، پێویستە بەشێوەی ڕاستەوخۆ بۆ سەرجەم هاوڵاتییان تەرخانبكرێت، لەڕێی دامەزراندنی ئەژمارێكی بانكی لە سندوقی نەوەكان وەك ئەوەی لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان كاری پێدەكرێت تا ببێتە چارەسەرێكی نمونەیی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كێشەی هەژاری لە وڵاتدا”.

زۆرێك لە وڵاتان و بەتایبەتیش ئەو وڵاتانەی خاوەن نەوتن، سندوقی نەوەكانیان هەیە بەمەبەستی پەرەپێدان و زامنكردنی مافی نەوەكانی داهاتوو لەكاتی پێویستییان بە داهات و پارە، یاخود لەحاڵەتی نەمانی سامانی نەوت و گاز.

وڵاتی كوەیت یەكێك لەو وڵاتانەیە كە لە ساڵی 1976ەوە سندوقی نەوەكانی دامەزراندووە و ڕەسیدەكەی لە ئێستادا 600 ملیار دۆلارە.

س: بەغداد لیەوم

بابەتی پێشتر

لە قەڵادزێ هێرشدەکرێتە سەر كاسبكارێك و زیاتر لە 55 هەزار دۆلاری لێدەدزرێت

بابەتی دواتر

قائیمقامی سلێمانی: لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا کارەبای بەردەوام بۆ خوێندنگەکان دابین دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەجەف.. كچێك بەهۆی خۆڵبارینەوە مرد

كەمێك لەمەوبەر، كچێك لە شاری نەجەف بەهۆی خۆڵبارینی چڕەوە مرد. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی نەجەف لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، “كچێكی…
Total
0
Share