پۆلیسی بابل: سووتانی خێزانە شەش کەسییەکە تاوانکاری بووە

پۆلیسی بابل ئاشکرایکرد، کەسێکیان بە تۆمەتی پەیوەندیبوون بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێک و گیانلەدەستدانی شەش ئەندامی خێزانەکە دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بابل بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە ماڵێک لە ناحیەی مەدحەتیەی سەر بە پارێزگای بابل شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا، لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد و گومانەکان لەسەر رووداوەکە دروستبوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە کەمتر لە 24  کاتژمێر لە رووداوەکە تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە لە شاری بەغداد دەستگیرکرا، لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا سەبارەت بە هۆکاری تاوانەکە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی شوبات رەوانەی بەغداد دەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سێ رۆژی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی ئامادەکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتاییدێت و دواتر رەوانەی…
Total
0
Share