لە قەڵادزێ هێرشدەکرێتە سەر كاسبكارێك و زیاتر لە 55 هەزار دۆلاری لێدەدزرێت

پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، لە قەڵادزێ دووکەس بەدەمامکەوە هەڵدەکوتنە سەر کاسبکارێک و زیاتر لە 55 هەزار دۆلار ( پێنج دەفتەرو نیو)ی لێدەدزن و دواتر هەڵدین.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەمڕۆ دووشەممە هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە کە دوو کەسی نەناسراو لەناو بازاڕی قەڵادزێ هێرشیان کردووەتە سەر کاسبکارێک بەناوی ( ڕ . ح . ر ) کە دووکانی کەمالیاتی هەیە و دەستبەجێ گەشتنە شوێنی ڕوداوەکە و ڕێوشوێنی یاسایی گیرایە بەر”.

ئاماژە بەوەشدراوە، “بەوتەی کاسبکارەکە، بڕی 42700 دۆلاری ئەمریکی و 19,700,000 دیناری عێراقی لابووە کە هی قەرز بووە و ویستوویەتی لە دووکانەکەی خۆیدا بیداتەوە بە خاوەن قەرز، بەڵام پاش ئەوەی کەمێک سەرقاڵ بووە دوو کەسی دەمامکدار پەلاماریان داوە و وێڕای بریندارکردنی سەرجەم پارەکانیان لێ سەندووە و پاشان ڕایانکردووە”.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە “لەئێستادا لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و دادوەریش بە ماددەی 406/ 31 لە یاسایی سزادانی عێراقی بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی..رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر نزیکەی سێ دەفتەر دۆلار بەم کەسانە دەدات

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بێبەرامبەر دەستگیرۆیی فراوانکردنی پرۆژە دەکات بۆ ئەم مەبەستەش بۆ هەر پرۆژەیەک پێنج هەزار…
Total
0
Share