قائیمقامی سلێمانی: لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا کارەبای بەردەوام بۆ خوێندنگەکان دابین دەكرێت

لەسەر داوای قائیمقامی سلێمانی مۆلیدە ئەھلیەکانی سلێمانی لە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان بەبەردەوامی کارەبا بۆ خوێندنگەکان دابین دەکەن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، “کۆمەڵەی مۆلیدە ئەھلیەکانی سلێمانی لەسەر داوای قائیمقامی سلێمانی لەکاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان و لە ئەگەری نەبوونی کارەبای نیشتیمانی بەبەردەوامی کارەبای مۆلیدە بۆ خوێندنگەکانی سلێمانی دابین دەکەن بۆ ئەوەی خوێندکاران ھۆکارەکانی ڕووناکی و فێنکردنەوەیان بەبێ گرفت بۆ دابین بکرێت و بتوانن تاقیکردنەوەکانیان بەسەرکەوتووی ئەنجام بدەن”.

قائیمقامی سلێمانیش خوێندکاران دڵنیا دەکاتەوە ھەموو پێداویستیەکانی تاقیکردنەوەکان لە ھۆڵەکان دابین کراوە و داوا لە خوێندکاران دەکات بەپشتبەستن بە ھەوڵ و کۆششەکانیان و بەدەرونێکی ئارامەوە خۆیان بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە بکەن.

بڕیارە سبەی سێشەممە تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان لە سلێمانی دەستپێبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لە قۆناغێکی پێشکەوتوودان

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکرات لە قۆناغێكی پێشکەوتوودایە و کۆبوونەوەکانیان بەردەوامدەبن.   سەعدی ئەحمەد…
Total
0
Share