نەجەف.. كچێك بەهۆی خۆڵبارینەوە مرد

كەمێك لەمەوبەر، كچێك لە شاری نەجەف بەهۆی خۆڵبارینی چڕەوە مرد.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی نەجەف لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، “كچێكی تەمەن 7 ساڵ، بەهۆی خۆڵبارینەكەی ئەمشەوەوە گیانی لەدەستداوە.”

ڕوونیشیكردەوە، “كچەكە پێشتر دڵی كۆن بووە و كێشەی تەنگەنەفەسی هەبووە، خۆڵبارینەكەی ئەمشەو دۆخی تەندروستیی زیاتر تێكداوە و توشی تەنگەنەفەسی كردووە، سەرئەنجام گیانی لەدەستداوە.”

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەمشەو دەیان كەس لە نەجەف بەهۆی خۆڵبارینەوە توشی تەنگەنەفەسی بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی شارەكە كراون.

خۆڵبارینە چڕەكەی نەجەف لەكاتێكدایە، شەپۆلێكی بەرفر و بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئێران: لە ئەمریكا نائومێدبووین

بابەتی دواتر

سلێمانی.. تەقە لە بارەگای پارتی کرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share