شۆفێری پاسێکی گەشتیاری دەستگیرکرا جانتای سەرنشینەکانی دزیوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، کە شۆفێری پاسێکیان لە یەکێک لە بازگەکانی باشووری بەغداد دەستگیرکردووە، جانتای سەرنشینەکانی دزیوە و هەڵاتووە.

لە ڕاگەیەندراوی پۆلیسی بەغدادی سەر بە وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، لە کەمینێکدا کە پێشتر زانیارییان پێدراوە لەسەر دزینی جانتا و کەلوپەلی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن و هەڵاتنی، توانیویانە دەستگیری بکەن.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان شۆفێرەکە و زیارەتکاران لە کەربەلاوە دەگەیەندرانە کازمیەی بەغداد و دواتریش بۆ سامەڕا، بەڵام کاتێک لە کازمیە گەشتیارەکانی دابەزاندووە جانتا و کەلوپەلەکانی دزیوە و هەڵاتووە.

لەلایەن تیمێکی پۆلیسەوە ئەو شۆفێرە لە باشووری بەغداد دەستگیرکراوە و دەستگیراوە بەسەر سەرجەم جانتا و کەلوپەلەکاندا بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ خاوەنەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەهۆی ناکۆکیی نێوان پەرلەمانتارانی کورد و عەرەبەوە دواخرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی ئەمڕۆی بەهۆی ناکۆکی نێوان ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانیی فەتح بۆ…
Total
0
Share