بانكی ناوەندی عێراق دەیەوێت لقێكی لە هەرێم بكاتەوە

پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ‌كردنه‌وه‌ی لقی بانكی ناوه‌ندی له‌ هه‌رێم و و شه‌ڕی دژە سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێم تاوتوێكرد.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، مسته‌فا غالب مخیف پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئەمڕۆ شەممە له‌سه‌ر بانگهێشتی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌ردانی هه‌ولێری كردووە و له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ پێشوازی لێكراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، له ‌دیدارەكەیاندا گفتوگۆ له‌سه‌ر، “هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و بانكی ناوه‌ندیی له‌ بواره‌كانی ڕێكخستنه‌وه‌ی كه‌رتی بانكی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ و هاوكاریكردنی تیرۆریستان تاوتێكراوە” .

باسلەوەشكراوە، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی باسی له‌ ڕێكخستنی كاری كۆمپانیا بانكییه‌كان و ئاماده‌كاری بەمەبەستی مۆڵه‌تپێدانیان كردووە‌، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایكردووە چه‌ند لیژنه‌یەكی هاوبه‌ش دروستبكرێت.

پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی جه‌ختیشی لەوەكردووەتەوە، گرنگە لقی بانكی ناوه‌ندی له ‌هه‌رێمی كوردستان بكرێتەوە، به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و سه‌رپه‌رشتیكار بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی كه‌رتی بانك به‌پێی یاسا به‌ هێزه‌وه‌ چالاكی خۆی ئه‌نجامبدات.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، مەسرور بارزانی، ئاماده‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی دوپاتكردووه‌ته‌وه‌، وتویەتی كه‌رتی بانكی دووباره‌ رێكده‌خه‌نه‌وه‌، چونكه‌ كۆڵه‌كه‌یه‌كی به‌هێز و گرنگ ده‌بێت بۆ گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئابوری و چه‌سپاندنی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی بانكه‌كان و دامه‌زراوه‌ داراییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) هەنگاریا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو فەرەنسای ناچاری یەکسانبوون کرد

بابەتی دواتر

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی گەڵاڵەیان لە شارباژێر بۆردومانکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share