لە هەفتەیەکدا چەندجارێک کاروانی سەربازیی ڕوسیا و ئەمریکا لە شارێکی ڕۆژئاوا تێپەڕیوون

لە ماوەی هەفتەیەکدا چوار کاروانی سەربازیی ئەمریکی و سێ کاروانی سەربازیی ڕوسی بە شاری دێرکدا لە نزیک قامشلۆ تێپەڕیوون.

بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی هەواڵ لە ڕۆژئاوا شەممەی پێشوو هێزەکانی ئەمریکا دوو کاروانی سەربازیان لە باکور و باشوری دێریک جوڵاندووه، کە یەکێکیان لە چوار زرێپۆش و دوو پارێزەری ئاسمانی و ئەویتر لەسێ زرێپۆش پێکهاتبوون.

هەمان رۆژ، پۆلیسی ڕووسی کاروانێکی  لە باکور و رۆژئاوای شارەکە تا گوندی عەین دیوار جوڵاندووە.

ئاژانسی نۆرس پرێس ئاشکرایکردووە، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەمەش هێزەکانی ئەمریکا کاروانی سەربازی جیا جیایان لە باکوری دێریک جوڵە پێکردووە و ئەوەی سێشەممە هاوکات بووە لەگەڵ کاروانێکی سەربازیی ڕووسی، بە وتەی دانیشتوانی ناوچەکە.

شاری دێرک دەکەوێتە نزیک سنوری باکوری کوردستان و هاوسنورە لەگەڵ شاری جزیرە لە باکور، هاوکات لە شارەکەدا کەنیسەیەکی سریانییەکان بوونی هەیە و بەشارێکی گرنگی مەسیحییەکانی ناوچەکە دادەنرێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئۆکرانیا بردنەوەی بەرامبەر ماسیدۆنیای باکوور تۆمارکرد

بابەتی دواتر

کازمی: لە هەولێر و سلێمانیش گوێ لە خەڵک دەگرم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share