(ڤیدیۆ) هەنگاریا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو فەرەنسای ناچاری یەکسانبوون کرد

ئەمڕۆ، شەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و هەنگاریا ئەنجامدرا، یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە پوشکاش ئارینا دووەم یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی هەنگاریا ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی (1-1) یەکسانبوون کۆتاییهات.

گۆڵەکەی هەنگاریا لە خولەکی 47 لەلایەن ئاریلا فیۆلا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لەلایەن ئەنتوان گریزمان لە خولەکی 66 تۆمارکران.

https://streamable.com/jm3r1p

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، فەرەنسا بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ لە پلەی یەکەمی گروپی شەشەمدا بەردەوامبوو، لە بەرامبەردا هەنگاریا بە یەک خاڵەوە بۆ پلەی سێیەم سەرکەوت، ئەنجامەکەش دەرگای سەرکەوتووانی کۆمەڵەکەی لەنێوان هەر چوار هەڵبژاردەی فەرەنسا، پۆرتوگال، ئەڵمانیا، هەنگاریا بە کراوەیی هێشتەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی داهاتووی ئێران بە دەست هەبوون لە کوشتنی سەدان کەسدا تۆمەتبار دەکرێت

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندی عێراق دەیەوێت لقێكی لە هەرێم بكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێکانەکەى دێمبلی قورسە

تیمی پزیشکی یانەى بەرشلۆنە ئاشکرایکرد، پێکانەکەى دێمبلی لە ڕانی ڕاستیدایە و گەڕانەوەشی بەندە بە وەڵامدانەوەى جەستەى بۆ چارەسەر…
Total
0
Share