یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم داوا لە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم ئەوانەی نیشتەجێی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن لە ماوەیەکی کەمدا فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەنەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ، ئاگادارى سەرجەم سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەکەین کە دانیشتووى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن و پار ساڵ لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆدیان وەرگرتووە، پێویستە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى بیست و یەک رۆژ فۆڕمى ئەلیکترۆنى پڕبکەنەوە، بۆ ئەوەى دەرفەتى دامەزراندنیان لە ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم لەدەست نەچێت.

لێرەوە دەتوانیت فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ گۆڕینەوەی دۆلارە بە 1320 دینار
لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بانكێك لق دەكاتەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت، “لقی بانكی گۆڕینەوەی دراو لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەكرێتەوە”. لە راگەیەندراوێكدا كە كەمێك لەمەوبەر…
Total
0
Share