بەبەردبوویەک لە چەمچەماڵ گومانی سێ هەزار ساڵ پێش زاینی لێدەکرێت

لە گوندی “تەژگا” لە نزیک چەرموو، لە قەزای چەمچەماڵ بەبەردبوویەک دۆزراوەتەوە، کە بەپێی نیشانە سەرەتاییەکان گومانی سێ هەزار ساڵ پێش زاینی لێدەکرێت.

عەدنان ساڵەیی، نوسەر وتوێژەر، کە خۆی سەردانی بەبەردبووەکەی چەمچەماڵی کردووە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێسقانی ئەو ئاژەڵەی بەبەردبوو بووە گەورەیە و بەپێی ئەو نیشانانەی کە ئێسکی ئاژەڵەکە تێکەڵی تاوێرە بەردەکە بووە، مێژووەکەی بۆ هەزاران ساڵ دەگەڕێتەوە”.

تا ئێستا هیچ تیمێکی حکومی و یان پسپۆڕ نەچووەتە سەر بەبەردبووەکە و بڕیارە تیمێک لە شوێنەواری سلێمانی سەردانی بەبەردبووەکە بکەن.

ئەو نوسەرە ئاماژە بەوەدەکات، “بەشێک لە ئێسکەکانی ئەو ئاژەڵە ماوە و بەشێکی دیار نەماوە، هیوادارین لەڕێگای لێکۆڵینەوە و DNAیەوە مێژووی ڕاستی بەبەردبووەکە دیاری بکرێت”.

ئەو شوێنەی کە بەبەردبووەکەی تێدا دۆزراوەتەوە تەنها دوو کیلۆمەتر لە (گوندی چەرموو)ەوە دوورە کە گوندێکە مێژووەکەی بۆ سەرەتاکانی شارستانیەتی مرۆڤ دەگەڕێتەوە، ئەوە بەبەڵگە و سەلماندنی تیمێکی لێکۆڵینەوەی زانکۆی شیکاگۆی ئەمریکی.

بابەتی پێشتر

خامنەیی گومان بۆ گروپە چەکدارییەکانی عێراق دروستدەکات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی ئاگرینی چێڵسی و لیڤه‌رپوڵ به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share