فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی گەڵاڵەیان لە شارباژێر بۆردومانکرد

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی ئۆتۆمبیلێکیان لەناو گوندی گەڵاڵەکردووە لە ناوچەی شارباژێڕ.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا دەردەکەوێت بۆردومانەکە ڕاستەوخۆ لەناو گوندەکەدا کراوە.

کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “خەڵکی گوندی گەڵاڵە سەلامەتن و هیچ کەسێکیان بریندار نەبووە، بەڵام بەداخەوە ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی گەریلاکانی پەکەکە کراوەتە ئامانج و کوژراو برینداریان هەیە”.

پێشتر ناوچەی شارباژێر شوێنی جموجوڵی گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی (پژاک) بووە و بەهۆی هاوسنوری ناوچەکە لە ئێرانەوە گەریلاکانی (پژاک) لە ناوچەکەدا بوونیان هەبووە.

ماوەی دوو ساڵە ناوچەی شارباژێریش وەک ناوچەی بۆردومانکراوی تورکیا دانراوە و ساڵی ڕابردوو بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە لە سەیرانگای کونە ماسی هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناوچەکە شەهیدکرا، بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی تورکیاوە چەندین گوندی سنوری ناوچەکە پوش و پاوانەکانیان سوتا.

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندی عێراق دەیەوێت لقێكی لە هەرێم بكاتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆكی حكومەت لەبارەی كێشەكانی نەخۆشخانەی هیواوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ خانەوادەی قوربانیانی تەقینەوەکە: رووداوەکە خەمێکی قووڵ و ئازارێکی گشتییە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ڕووداوی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانییەوە پەیامێکی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوەکە…
زیاتر ببینە

لە چەمچەماڵ پشوو راگەیەندرا

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی خوێندكاران، دوای راوێژكردن لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ سبەی پێنجشەممە،…
Total
0
Share