میدیای فەرمی: ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری نوێی ئێرانە

ئیبراهیم ڕەئیسی

میدیای فەرمی ئێران ئاشكرایكرد، لە كۆی 28 ملیۆن و 600 هەزار دەنگ، ئیبراهیم ڕەئیسی بە بەدەستهێنانی زیاتر لە 17 ملیۆن دەنگ، سیانزەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بردووەتەوە.

ئاژانسی (ئیرنا)ی فەرمی ئێران لەسەر زاری جەمال عارف جێگری وەزیری ناوخۆ و بەرپرسی كەمپینی هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە بڵاویكردەوە، لە كۆی 28 ملیۆن و 600 هەزار دەنگ، ئیبراهیم ڕەئیسی بە بەدەستهێنانی 17 ملیۆن و 800 هەزار دەنگ، سیانزەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بردووەتەوە.

ئاشكراشیكردووە، موحسین ڕەزائی بە سێ ملیۆن و 300 هەزار و عەبدولناسڕ هیمەتی بە دوو ملیۆن و 400 هەزار دەنگ لە پلەكانی دووەم و سێیەمدان.

هەروەك ئەمیر حسێن غازیزادە هاشمی لە پلەی چوارەمدایە بە بەدەستهێنانی یەك ملیۆن دەنگ.

دوێنێ هەینی سیانزەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێران هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی نیوەی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی و ئەنجومەنی شارەزایان، هەروەها هەڵبژاردنی شەشەمی ئەنجومەنە ئیسلامییەكانی شار و گوندەكان، لە سەرەتاسەری ئەو وڵاتە و 133 وڵاتی دیكەی جیهان بەڕێوەچوو.

دەرگای ناوەندەكانی دەنگدان كاتژمێر 07:00ی بەیانی تا كاتژمێر 02:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە كراوەیی هێڵدرانەوە.

بابەتی پێشتر

نەتەنیاهۆ جێهێشتنی خانووی سەرۆكایەتی ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

هۆكاری كشاندنەوەی بەشێک لە سیستمی پاتریۆتی ئەمریکی لە عێراق چییە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share