هۆكاری كشاندنەوەی بەشێک لە سیستمی پاتریۆتی ئەمریکی لە عێراق چییە؟

بەرپرسانی ئیدارەی جۆ بایدن ئاشکرایانکرد، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هەشت باتریی تایبەت بە سیستمی پاتریۆت لە چەند وڵاتێكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکشێنێتەوە، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانە.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، پێنتاگۆن بڕیاریداوە بە کەمکردنەوەی سیستمی پاتریۆتی دژەموشەکیی وڵاتەکەی لە ژمارەیەک وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانەش سعودیە، عێراق، کوەیت و ئوردن.

بەپێی ڕاپۆتی ڕۆژنامەکە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، هەشت باتریی پاتریۆت لەو وڵاتانە دەکشێنێتەوە، بڕیارەكە كشاندنەوەی بەشێک لەو ئەندامانەی هێزەکانی ئەمریکاش دەگرێتەوە، کە کار لە سیستمەکەدا دەکەن لەو وڵاتانە.

بەپێی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، کشانەوەی بەشێک لە سیستمی دژەموشەکیی ئەمریکا لەو وڵاتانە لەچوارچێوەی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و کەمکردنەوەی هێزەکانیان لە عێراق بۆ نیوە دێت.

هەروەها بەرپرسانی باڵای ئەمریکا باسیان لەوەکردووە، بەشێكی دیكەی هۆكاری کشانەوەی سیستمی پاتریۆتی دژە موشەکیی ئەمریکا لەو وڵاتانە، بۆ بڕیاری دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە، بەپێی پێداویستی و مەترسییەکان لە هەر ناوچەیەکدا.

بەپێی لێدوانی بەرپرسێکی باڵای پێنتاگۆن، کشاندنەوەی باترییەكانی سیستمی پاتریۆتی ئەمریکا لەو وڵاتانە لە وەرزی هاویندا کۆتایی دێت، بڕیارەكەش بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو وڵاتانە دراوە.

جێسیکا ماکنۆلتی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، کشانەوەی بەشێک لە سیستمی بەرگریی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە فەرمانی لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی بووە، بەشێک لە سیستمەکە دەگەڕێنرێتەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەشێکیشیان دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەی دیکە.

ماکنۆلتی لە لێدوانێكیشیدا بۆ وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت، ئەمریکا پارێزگاری لە توانا و ژمارەی هێزەکانی دەکات لە ناوچەکەدا، بەجۆرێک لەگەڵ قەبارەی مەترسی و گۆڕانکارییەکاندا بگونجێت، ڕێگەنادات کشانەوەی هێزەکانی، کاریگەریی نەرێنی بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ڕاشیگەیاندووە، توانای هێزەکانی ئەمریکا لەدوای کشانەوەی بەشێک لە سیستمی دژە موشەکی پاتریۆتیش، لە ئاستێکی باڵادا دەبێت، لەگەڵ ئەوەی هاوکاریی ئەمنی و هەواڵگریشی دەبێت لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، ئەمریکا دەیان هەزار هێزی سەربازیی لەناوچەکەدا هەیە، لەگەڵ بوونی هێزێکی پێشکەوتووی دەریایی و ئاسمانی کە پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی دەکات لە ناوچەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بلینکن: سەرنجمان لەسەر ئامانجە سەرەتاییەکانمانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی لە گرنگیدان بە ئامانجە سەرەتاییەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوامە. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی…
زیاتر ببینە

کۆشکی سپی: لە بەرژەوەندیی ئاسایشی نەتەوەیی ئێمەدایە کە سوریا سەقامگیربێت

رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، رایگەیاند، لە بەرژەوەندیی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەیدایە “سوریا سەقامگیربێت”. جۆن کێربی،…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئـ.ـێران لە گەرووی هورمز باج لە کەشتییەکان وەردەگرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بژاردەی سەربازی بەرامبەر ئێران لەسەر مێزە. مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئـ.ـێران بۆ…
Total
0
Share