نەتەنیاهۆ جێهێشتنی خانووی سەرۆكایەتی ڕەتدەكاتەوە

خانووی فەرمی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە قودس

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل نوسینگەی سەرۆكایەتی حكومەتی جێهێشت، بەڵام تائێستا ئەو ماڵە فەرمییەی جێنەهێشتووە كە لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ سەرۆكی حكومەت لە قودسی ڕۆژئاوا تەرخانیكردووە، ئەمەش نیگەرانی نفتالی بینیت-ی جێگرەوەی لێكەوتووەتەوە.

پێدەچێت نەتەنیاهۆ، كە لەئێستادا بووەتە سەركردەی ئۆپۆزسیۆن لە ئیسرائیل، بیەوێت بەربەست لەبەردەم حكومەتە نوێكەی بینیت دروستبكات و ڕێگای جۆراوجۆر بۆ دژایەتیكردنی بەكاربهێنێت.

بەپێی میدیا ئیسرائیلییەكان، بینیت سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئاگادار كردووە لەبارەی پێویستیی جێهێشتنی خانووەكە لەماوەی 14 ڕۆژدا.

كەناڵی 12ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ڕوونیكردەوە، ئەو هاوپەیمانییەی بینیت سەرۆكایەتی دەكات، دەیەوێت پرۆژەیاسایەكی نوێ بداتە كنیست تایبەت بە پرۆسەی ڕادەستكردنی خانووەكەی سەرۆكایەتیی وەزیران، كە دەكەوێتە شەقامی بفلۆر لە قودسی ڕۆژئاوا.

تائێستا لە یاسا بەركارەكانی ئیسرائیلدا بنەمایەكی ڕوون دەربارەی ئەو ماوەیە نییە، كە پێویستە سەرۆك وەزیرانی پێشوو ڕەچاوی بكات بۆ چۆڵكردنی خانووەكە.

سەرچاوە ئیسرائیلییەكان پێشتر پێشبینیی ئەوەیان كردبوو، نەتەنیاهۆ لانیكەم تا چەند هەفتەیەكی دیكە لە خانووەكەدا بمێنێتەوە.

س: سكای نیوز عەرەبی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیتڵاعاتی ئێران:‏ گروپە ئیسرائیلییەكە بە كۆڵبەری تەقینەوەیان گواستووەتەوە ئێران

وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران ڕایدەگەیەنێت، سكرتێری كۆمەڵە سەرپەرشتی ئەو گروپە ئیسرائیلیەی كردووە كە بەنیازبوون لە ئێران تەقینەوە ئەنجامبدەن و…
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات سوریا بەجێبهێڵن

باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق بانگەوازێکی ئاراستەی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانە کرد کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی عێراق…
Total
0
Share