ئەرمینیا هێزی ژنان دەنێرێتە قەرەباغ و ئامانجی توركیا لە جەنگ دەخاتەڕوو

ئەرتسرۆن هوفهانیسیان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا ڕایگەیاند، “بەتالیۆنێكی ژنانیان پێكهێناوە و ئەندامانی دەخوازن بچنە بەرەكانی پێشەوەی جەنگ لە قەرەباغ.”

هوفهانیسیان ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی یەكەم لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نوسیویەتی، “تا ئێستا 100 ژنی خۆبەخش چوونەتە ڕیزەكانی بەتالیۆنی ژنانەوە.”
ئەو بەتالیۆنەی بۆ ژنان پێكهێنراوە، مەرجی وەرگرتنی ژنانی دیاریكردووە كە دەبێت تەمەنی ئەو ژنەی پەیوەندییان پێوە دەكات، لە سەرووی 21 ساڵەوە بێت و تەندروستییەكی باش و جەستەیەكی گونجاوی هەبێت و شارەزایی سەربازییش یەكێكی ترە لە مەرجەكان.
لەلایەكی ترەوە، نیكۆل باشینیان، سەرۆكوەزیرانی ئەرمینیا وتی، “ئامانجی توركیا لە جەنگی قەرەباغ، ڕزگاركردنی خاكی ئازەربایجان نییە وەك خۆی دەڵێت، بەڵكو هەوڵدانە بۆ دەستگرتن بەسەر هێڵەكانی گواستنەوەی غاز بۆ ئەوروپا.”
دوێنێ یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەم، سەرۆكوەزیرانی ئەرمینیا ڕایگەیاند، “چەندین تەرمی ئەو تیرۆریستە سورییانەمان لان كە توركیا ناردوونی بۆ قەرەباغ.”
بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی داوایەك ئاڕاستەی ژنان دەكات

بابەتی دواتر

فەڕەنسا.. كازمى و ماكرۆن لە ئیلیزێ كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت گەیشتە ئێران

جنین پلاسخارت نێردەی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، بە سەردانێك لە تارانە، نوێنەرایەتیی نەتەوەیەكگرتووەكانیش ئامانجی سەردانەكەی ئاشكرادەكات. نوێنەرایەتیی…
Total
0
Share