گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەی مەغریبەوە 2000 کەسی تێپەڕاند

حکومەتی مەغریب دوایین ئاماری قوربانییەکانی بومەلەرزەکەی ئەو وڵاتەی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە تاوەکو ئێستا 2012 کەس گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب بڵاویکردەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ 2012 کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش تا ئێستا دوو هەزار و 59 کەس و دۆخی تەندروستیی هەزار و 404 کەسیان ناجێگیرە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی مەغریبدا هاتووە، “تاوەکو کاتژمێر 10ی شەو بەکاتی مەغریب، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکە گەیشتە 2012 کەس، هەروەها ژمارەی بریندارەکانیش 2059 کەس بووە، کە بارودۆخی 1404 کەسیان سەختە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەسەڵاتی گشتی بەردەوامە لە هەوڵەکانیان بۆ رزگارکردن ودەرهێنانی بریندارەکان، ئاگاداربوون لە قوربانییە بریندارەکان، و کۆکردنەوەی هەموو توانایەکی پێویست بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی ئەم کارەساتە”.

بابەتی پێشتر

سودانی دەگاتە ئەمریکا

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share