خۆپیشاندانی “تینووەكان” لە ئێران بەردەوامە

دیمەنێك لە خۆپیشاندانەكان

ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی “تینووەكان” لە ئێران وەك ئەوەی چالاكوانان ئەو ناوەیان لێناوە درێژەی هەیە، ئەمەش دوای ئەوە دێت بەرپرسێكی وڵاتەكە دانینا بە كوشتنی گەنجێكی نێو خۆپیشاندەراندا.

ماوەی چەند ڕۆژێكە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە ناوچەی ئەهوازی ئێران بەهۆی قەیرانی كەمی ئاو درێژەی هەیە، بەتایبەت دوای كوژرانی خۆپیشاندەرێكی سەر بە پێكهاتەی عەرەب لە شاری شادگان-ی سەر بە پارێزگای خوزستان.

بەرپرسانی شارەكە دانیان بە كوژرانی گەنجەكەدا ناوە، بەبێ ئەوەی ئەو لایەنە ئاشكرابكات كە تەقەی لێكردووە، بەڵام چالاكوانان دوپاتیانكردەوە گەنجەكە لەكاتی هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لەسەر دەستی هێزە ئەمنییەكان كوژراوە، ڕووداوەكەش ئەوەندەی دیكە توڕەیی لە ناوچەكەدا بەدوای خۆیدا هێناوە.

ماڕەزایەتییەكە چەند ڕۆژێكە بەشێك لە شارەكانی ئەهواز و خوزستانی لە باشووری ڕۆژئاوای ئێرانی گرتووەتەوە، دژ بە كەمی ئاو، پڕۆسەی گواستنەوەی ئاوی خوزستان و ناچاركردنی دانیشتووانی پارێزگاكە بە “كۆچكردنی زۆرەملێ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارانی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی عێراق لە ئیستانبوڵ دەستگیرکران

رۆژنامەی سەباح-ی تورکیا هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە، کە ئێوارەی دوێنێ کونسوڵخانەی عێراقیان لە ئیستانبوڵ کردەئامانج. رۆژنامەکە لە…
زیاتر ببینە

میدیاكانى توركیا: ئه‌ردۆغان له‌ هه‌وڵێكى تیرۆركردن ڕزگاری بوو

میدیاكانى توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ شوێنى وتاردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ باكووری کوردستان بۆمبێكى چێندراو دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌نیازى ته‌قاندنه‌وه‌ى دانرابوو. بەپێی…
Total
0
Share