ئاگرێكی گەورە لە كەنیسەیەكی میسر كەوتەوە

ئاگرێكی گەورە لە كەنیسەیەكی میسر كەوتەوە و بەهۆیەوە 35 كەس گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی میسر بڵاویكردەوە، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە كەنیسەی “ئەبو سیفین” لە پارێزگای جیزە كە دەكەوێتە باكووری میسرەوە 35 كەس گیانیان لەدەستداوە و 45ی دیكەش برینداربوون.

باسی لەوەشكرد، بەشێكی زۆر لە بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

هاوكات تاوەكو ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە ئاشكرانەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیا هۆکاری دامەزراندنی بنکە سەربازییەکانی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

سلێمان سۆلیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا هۆکاری دامەزراندنی بنکەی سەربازیی وڵاتەکەی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و وتی،…
Total
0
Share