ئەو شەش یاریزانەی دوای یورۆی 2020 ڕەنگە نەیانبینینەوە

جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 بە ئامادەبوونی چەندین ئەستێرەی جیهانی ئەنجامدەدرێت، ڕەنگە لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکانی داهاتوو نەیانبینینەوە.

بڕیارە سبەینێ، هەینی (11ی حوزەیران) جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان ئیتاڵیا و تورکیا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەستپێبکات، پاڵەوانێتییە مێژووییەکە تاوەکو 11ی تەموز بەردەوامی دەبێت.

لە وەشانی نوێی پاڵەوانێتییەکەدا چەندین ئەستێرەی ناودار بەدرێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکانیانەوە بەشداریدەکەن، بەڵام ئەم ئەستێرانە بەهۆی هەڵچوونی تەمەنیان، ئەگەرهەیە یورۆ ببێتە کۆتا پاڵەوانێتییان، یاخود لە پاڵەوانێتییەکانی داهاتوو بەتایبەت مۆندیالی 2022ی قەتەر جارێکی دیکە نەیانبینینەوە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ: ئەفسانەکەی یوڤانتۆس بە درێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگالەوە بۆ پێنجەمجار لە مێژوویدا بەشداری یورۆ دەکات، پێدەچێت ئەم وەشانە کۆتا بەشداری یاریزانەکە بێت لە پاڵەوانێتییەکەدا، خەونیشی ئەوەیە سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی بکات بۆ پارێزگاریکردن لە ناسناوەکە.

لوکا مۆدریچ: ئەستێرەی ڕیاڵ و هەڵبژاردەی کرواتیا تەمەنی گەیشتووەتە 35 ساڵ، ڕەنگە لەدوای یورۆ بەفەرمی وازهێنان لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکان ڕابگەیەنێت، میدیا و شارەزاکان دڵنیان ئەم وەشانەی یورۆ کۆتایە بۆ “کرۆیفی بەڵقان”.

درایس مێرتینز: ئەستێرەی یانەی ناپۆلی و هەڵبژاردەی بەلجیکا تەمەنی 34 ساڵە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە کۆتا پاڵەوانیەتی یورۆ لە ژیانی وەرزشیدا ئەنجامدەدات و هیوادارە هاوشانی دی برۆین و هازارد و هاوڕێکانی دیکەی ناسناوەکە بچنێتەوە.

ئۆلیڤی جیرو: هێرشبەرەکەی بلوزی لەندەن تەمەنی گەیشتووەتە 35 ساڵ، ڕەنگە یورۆی 2020 کۆتا بەشداریبێت لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە ئەوروپییەکان، بەوپێیەی بۆ یورۆی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 40 ساڵ.

جۆرجیۆ کیلینی: بەرگریکارە ئیتاڵییە ئەزمووندارەکە لە مانگی ئابی 2021 تەمەنی دەبێتە 37 ساڵ و بە دڵنیاییەوە یورۆی 2021 کۆتا پاڵەوانێتی ئەوروپی و نێودەوڵەتی دەبێت ئەنجامیدەدات، دوابەدوای ئەم وەشانە وازهێنان ڕادەگەیەنێت.

لیۆناردۆ بونۆچی: دیواری بەرگریی یوڤانتۆس و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا تەمەنی 34 ساڵە و چاوەڕواندەکرێت یورۆی 2021 کۆتا بەشداریبێت لە مێژوویدا، چونکە مەحاڵە لە یورۆی 2024 لە ئەڵمانیا لە تەمەنی 38 ساڵیدا بانگهێشتی پێکهاتەی سکوادرا ئازۆرا بکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

کوندی یانەیەکی دیکەی هەڵبژاردووە و بە بارسای وتووە (نەخێر)

بابەتی دواتر

عێراق سنوورەكانی بەڕووی سوریادا توندوتۆڵ دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share