کەی تیروپشکی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکرێت و سیستمەکە چۆن دەبێت؟

هەفتەی داهاتوو تەواوی یانە سەرکەوتووەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەردەکەون و تاوەکو دێت جۆشوخرۆشی هاندەران زیاددەکات.

هاندەران بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەو یارییە سەرنجڕاکێشانە دەکەن، کە لە قۆناغەکانی چارەک و نیوەی کۆتاییدا ئەنجامدەدرێن.

وەشانی ئەم وەرزە (2021-2022)ی خولی یانە پاڵەوانەکان چەندین ڕووداوی سەرسوڕهێنەر و چاوەڕواننەکراوی بەخۆیەوە بینی، لە ماڵئاواییکردنی بەرشلۆنەوە لەقۆناغی گروپەکان، تاوەکو ڕیاڵ مەدرید لەشەوێکی مێژووییدا پاریس سان جێرمانی پاڵێوراوی سەرەکی کردە دەرەوە.

تاوەکو ئێستا چوار یانە بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتاییان بڕیوە، پێکهاتوون لە، بایرن میونشن، لیڤەرپوڵ، مانچستەر سیتی و ڕیاڵ مەدرید.

 

کەی تیروپشکی چارەکی کۆتایی دەکرێت؟

تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2021-2021، ڕۆژی هەینی (18ی ئازاری 2022) کاتژمێر (2:00)ی پاشنیوەڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت.

ڕێوڕەسمی تیروپشکەکە لە بارەگای سەرەکی یوێفا لەشاری نیۆنی سویسرا بەڕێوەدەچێت.

 

سیستەمی تیروپشکەکە چۆن دەبێت؟

لەم قۆناغەدا هیچ یاسایەک نییە ڕێگری لە بەریەککەوتنی یانە سەرکەوتووەکان بکات، جیاواز لە قۆناغەکانی پێشوو، هەموو ئەگەرەکان کراوەن و دوو تیمی یەک وڵات دەتوانن ڕووبەڕووببنەوە.

تیروپشکەکە ڕێڕەوی هەشت یانەی سەرکەوتوو لە قۆناغی چارەکی کۆتاییەوە تاوەکو یاریی کۆتایی دیاریدەکات، واتا ئاڕاستەی یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتاییش دیاریدەکرێت.

 

کەی یارییەکانی چارەکی کۆتایی دەکرێن؟

یارییەکانی چوونی چارەکی کۆتایی لە 5 و 6ی نیسان، یارییەکانی گەڕانەوەش لە 12 و 13ی هەمان مانگ ئەنجامدەدرێن.

یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی لە 26 و 27ی نیسان، یارییەکانی گەڕانەوە لە 3 و 4ی ئایار ئەنجامدەدرێن.

یاریی کۆتایی لە ڕۆژی شەممە، 28ی ئایار لە یاریگای “ستاد دو فرانس” لە پاریس بەئامادەبوونی تەواوی هاندەران ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پێشتر

بنزیمە ئاگری خستەنێو ماڵی پاریسەوە

بابەتی دواتر

حکومەتی بەریتانیا ماڵوموڵکی ئەبرا و چێڵسی بلۆک کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share