کەشناسێک: لە سبەینێوە شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە ناوچەکانمان دەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە ناوچەکانمان دەکات و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە سبەینێوە تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو، شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە ناوچەکانمان دەکات، شەپۆلەکە مامناوەندە و هەندێکجار زۆر بەهێز دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی شەپۆلەکە هەفتەیەک دەبێت و پلەی گەرما ڕوو لە دابەزین دەکات، ڕێژەی بارانبارین 15 بۆ 50 میلیمەتر دەبێت، بەڵام بەهۆی چڕبوونەوەی لەناکاوی هەور، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاو و لافاو هەیە، هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و سنوورییەکان دەبارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share