چیرۆکی وەرزشیی.. پیلێ شەڕی ناوخۆی نایجیریای ڕاگرت و هندستان بەپێی پەتی لە مۆندیال کشایەوە

تۆپی پێ سێکتەرێکی کاریگەری ژیانی مرۆڤایەتییە و بەدرێژایی مێژوو چەندین چیرۆکی سەیروسەمەرە و کاریگەر لە بوارەکەدا ڕوویانداوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن میدیا جیهانییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، پیلێی ئەفسانەی بەرازیل توانیویەتی لە ژیانی وەرزشییدا ببێتە کەسایەتییەکی کاریگەر و جەنگی ناوخۆیی لەوڵاتێکی ئەفریقی ڕابگرێت.

هەروەها هەڵبژاردەی بواری تۆپی پێ هەبووە بەهۆی یارینەکردنی یاریزانەکانی بە کالەی وەرزشییەوە لە پاڵەوانێتییە جیهیانییەکان کشاونەتەوە.

پیلێ شەڕێکی چەند ساڵەیی ڕاگرت

ساڵی ١٩٦٧ یانەی سانتۆسی بەرازیلی بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی سەردانی وڵاتی نایجیریای کرد.

لەو سەردەمەدا پیلێی ئەفسانەی بەرازیل بۆ یانەی سانتۆس یاریدەکرد، مەترسی هەبوو بەهۆی شەڕی ناوخۆیی وڵاتە ئەفریقییەکەوە نەتوانرێت ڕووبەروبونەوەی یانە بەرازیلییەکە بەڕێوەبچێت.

سەیر لەوەدایە، جەمسەرەکانی جەنگ لەپێناو گەیشتنی پیلێ بە وڵاتەکەیان و بینینی جادوی پێیەکانی بەفەرمی ڕێککەوتنێکی کاتییان واژووکرد، وادەی ڕاگرتنی جەنگ (٤٨) کاتژمێری خایاند و بە ئامادەبوونی هاندەرێکی بێشومار یانەی سانتۆس یاریی ئەنجامدا.

هەڵبژاردەی هندستانی ١٩٥٠

ساڵی ١٩٥٠ هەڵبژاردەی هندستان سەرکەوتنی بۆ مۆندیال مسۆگەرکرد، بەڵام دواتر کشانەوەیان ڕاگەیاند و بیانوی کشانەوەیان ئەوەبوو لەڕووی داراییەوە توانای بەڕێوەبردنی پێکهاتەکەیان بۆ ماوەی مانگێک نییە.

دواتر دەرکەوت هۆکاری کشانەوەکە کێشەی دارایی نەبووە، بەڵکو یاریزانانی هەڵبژاردەکە نەیانزانیوە بە کالەی وەرزشییەوە یارییبکەن و ویستویانە بەپێی پەتی بەشداری پاڵەوانێتییەکە بکەن، ئەوەش لەلایەن فیردراسیۆنی تۆپی پێی جیهانەوە ڕێگەیپێنەدراوە.

چیرۆکی پالێرمۆی گەمژە

ساڵی ١٩٩٩ مارتن پالێرمۆی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یەک ڕووبەڕوبونەوەدا بەرانبەر هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا لە پاڵەوانیەتی کۆپا ئەمریکا سێ پەناڵتی لەدەستدا.
لەو یارییەدا ئارجێنتینا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام دۆڕاندنی تۆمارکرد.

ساڵی ٢٠٠٩ دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ڕاهێنەری ئالبی سیلیستی دووبارە هێرشبەرەکەی بانگهێشتی پێکهاتەکانی کردەوە، کە لەو کاتەدا بە “گەمژە” ناویدەرکردبوو.

پالێرمۆ لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتین بۆ مۆندیالی ٢٠١٠ بەرانبەر پیرۆ توانی لە خولەکی (٩٢) گۆڵی بردنەوە (٢ – ١) تۆماربکات و هۆکاربێت بۆ گەیشتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ مۆندیال، لێرەوە ناوی هێرشبەرەکە لە گەمژەیەکەوە بۆ پاڵەوان گۆڕانکاری بەسەرداهات.

دزینی جامی مۆندیال

ساڵی ١٩٦٦ و بەر لەدەستپێکی مۆندیال جامی جیهانی کە ناوی “گۆل ڕیمیێ” بوو دزرا.

پۆلیسی بەریتانیا هەوڵی زۆریاندا جامە دزراوەکە بدۆزنەوە و خۆیان لە ئابڕوچوون ڕزگاربکەن و سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام سەگێک بەناوی “پیکەڵز” توانی لە باخچەیەکدا و لەژێر زەویدا جامەکە بدۆزێتەوە، ئەو سەگەش لەمێژووی تۆپی پێی ئینگلتەرا ناوی تۆمارکراوە.

بابەتی پێشتر

ئەو حەوت یاریزانەی بەجەستەیەکی لەڕولاوازەوە خۆیان کرد بە "سوپەرمان"

بابەتی دواتر

دێنیس ڕۆدمان.. لە چیرۆکی سێکس و (٢٠) ملیۆنەکەی مادۆناوە بۆ هاوڕێیەتی دیکتاتۆری کۆریا و سێ جار شکانی چووکی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share