میرکاتۆی زستانی 2021 دەبێتە بەهێزترین؟ حەوت بۆندی گەورە ئەگەری واژووکردنیان هەیە..

گواستنەوەکانی زستانی 2021 بەهۆی ئەگەرەکانی گواستنەوەی حەوت یاریزانەوە گەرموگوڕ دەبێت

میرکاتۆی زستانی 2021 بۆ یانەکانی ئەوروپا ئاگرین دەبێت، هەندێکیان بۆ ڕێکخستنەوەی پێکهاتەکانیان ئامادەییان نیشانداوە بۆندی هەژێنەر واژووبکەن، هەندێکی دیکەشیان سودمەند دەبن لە کەمبوونەوەی نرخەکان و ئەو یاریزانانەی بۆندەکانیان کۆتاییدێت.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی پێشبینی کردووە، میرکاتۆی زستانی 2021 یەکێکبێت لە بەهێزترین وادەکانی گواستنەوەی یاریزانان لە مێژووی تۆپی پێ، هۆکارەکەشی بۆ ئەگەرەکانی واژووکردنی حەوت گرێبەستی گەورە گەڕاندووەتەوە، کە پێکهاتوون لە:

لیۆ مێسی: هاوینی 2021 بۆندەکەی کۆتاییدێت و یانەکانی مانچستەر سیتی و پاریس سانت جێرمان و ئینتەر مەیامی ئەمریکی خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

لیۆنێل مێسی، یاریزانی یانەی بەرشلۆنە

دیلی ئالی: لە یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز پشتگوێخراوە، چەندین یانەی گەورە هەوڵەکانیان بۆ کڕینی دەستپێکردووە، بەتایبەت یانەی پاریس سانت جێرمان ئامادەییان نیشانداوە تەواوی مەرج و داواکارییەکانی جێبەجێبکەن.

دیلی ئالی، یاریزانی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز

کریستیان ئێریکسن: مایسترۆ دانیمارکییەکە چیرۆکی لە ئینتەرمیلان کۆتاییهاتووە، لە تەمەنی 28 ساڵیدا پاڵێوراوە بۆ یاریکردن لە یانەکانی پاریس سانت جێرمان و چەند یانەیەکی دیکەی ئیتاڵیا و ئینگلتەرا.

کریستیان ئیریکسن، یاریزانی یانەی ئینتەرمیلان

دیکلان ڕایس: ئەگەرەکانی گەڕانەوەی لە یانەی وێستهام یونایتدەوە بۆ چێڵسی بەهێزە، پێشتر لە ڕیزەکانی بلوزی لەندەن یاریکردووە و جگە لەو یانەیەش، یانەکانی یونایتد و سیتی خواستیان لەسەر کڕینی نیشانداوە.

دیکلان ڕایس، یاریزانی یانەی وێستهام

ئیسکۆ ئالارکۆن: بەهرەدارە ئیسپانییەکە لە پلانەکانی زێدان دوورخراوەتەوە و لەم وەرزەدا پێگە سەرەکییەکەی لەدەستداوە، یانەکانی ئێڤەرتۆن و ئیشبیلیە داوای گواستنەوەیان کردووە.

ئیسکۆ ئالارکۆن، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید

ئیریک گارسیا: پێشوەخت ڕێککەوتنی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە هەیە، هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن یانەی مانچستەر سیتی بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کەتەلۆنیا.

ئیریک گارسیا، یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی

دیێگۆ کۆستا: بۆندەکەی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید هەڵوەشاندووەتەوە، گواستنەوەی بۆ هەر یانەیەکی دیکە لە زستانی 2021وە بێبەرانبەرە، تاوەکو ئێستا تەنها یانەی ئارسیناڵ خواستی لەسەر کڕینی نیشانداوە.

دیێگۆ کۆستا، یاریزانی پێشووی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید
بابەتی پێشتر

ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی 20% دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

یەكێتی ئەوروپا: بڕیارەكەی ئێران كشانەوەیە لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share