ئەمریكا: ڕوسیا و چین پەرە بە چەكی جەنگیی بۆشایی ئاسمان دەدەن، لەنێویاندا مانگی دەستكردی جەنگی

سەرۆك ئەركانی هێزی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا هۆشداری دەدات لەوەی، ڕوسیا و چین سەرقاڵی پەرەپێدانی چەكی جەنگیی بۆشایی ئاسمانن، لەنێویاندا مانگی دەستكردی جەنگی.

جۆن ڕایمۆند سەرۆك ئەركانی هێزی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا لە دانیشتنێكی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەكە وتەیەكی پێشكەشكردووە، باسی لە پێشكەوتن و هەنگاوەكانی هەریەك لە ڕوسیا و چین كردووە لەبواری تەكنەلۆژیای جەنگیی بۆشایی ئاسمان، بەتایبەت پێشخستنی چەك و سیستمی جەنگی.

جەنەڕاڵە ئەمریكییەكە دەڵێت، ئەو دوو وڵاتە هەم توانای جووڵەی زیاتریان بۆ دروستبووە لە بۆشایی ئاسمان، هەم چەند سیستمێكی دیاریكراو دروستدەكەن، كە تایبەتمەندن بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو توانایانەی ئەمریكا لە بۆشایی ئاسماندا هەیەتی.

سەرۆك ئەركانی هێزی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا چەند نمونەیەكی هێناوەتەوە لە توانا پێشخراوەكانی چین و ڕوسیا، لەوانە، توانای دروستكردنی ژاوەژاو “تشویش” لەسەر سیستمی جیهانیی دیاریكردنی شوێن GPS و مانگە دەستكردەكانی تایبەت بە پەیوەندی، هەروەها توانای كاریگەریخستنە سەر سیستمی وزەی ئاراستەكراوی مانگە دەستكردەكانی ئەمریكا، بەڕاددەیەك دەكرێت مانگە دەستكردەكان لەكاربخات، ئەمە جگە لە دروستكردنی چەند مانگێكی دەستكرد، كە توانای تێكشكاندنی مانگە دەستكردەكانی ئەمریكایان هەیە.

بەڵام لە كۆتاییدا جەنەڕاڵە ئەمریكییەكە جۆرێك لە دڵنیایی داوە لەوەی، بەو یارمەتی و بودجە تەرخانكراوەی كۆنگرێس بۆ سوپای ئەمریكای تەرخانكردووە، دەتوانرێت ئەو هەڕەشانەی چین و ڕوسیا تێپەڕێنرێت.

بابەتی پێشتر

بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا 10 کوژراوی لێکەوتەوە، حەوتیان لە ڕەگەزنامەی جیاوازن

بابەتی دواتر

نرخی بیتکۆین نزمترین ئاستی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: گروپێکی ناو تاڵیبان بە نهێنی هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەدەن

راپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات بزووتنەوەی تاڵیبان بە هەڵوێستەکانیدا بەرامبەر دەوڵەتی ئیسرائیل چووەتەوە و هەوڵی باشکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵی…
Total
0
Share