کۆمسیۆنی ئەوروپا سکاڵا تۆماردەکات.. فەرەنسا: بەریتانیا بە پاشماوە پزیشکییەکانی ئاوی خواردنەوەمان پیس دەکات

کەزافیە پتران بەرپرسی ناوچەی ئۆ- دی – فرانس هۆشداری دەداتە حکومەتی فەرەنسا کە ئاو و شلەی کەرتی تەندروستیی بەریتانیا دەڕژێتە دەریای مانش-ەوە و ئەوەش “کارەساتی ژینگەیی” بۆ فەرەنسا دروستدەکات.

لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئێرفیە پیرفیڵ سکرتێری دەوڵەت بۆ کاروباری دەریاکانی کردووە، پتران دەڵێت، ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە میدیاکانی جیهانەوە بڵاوبوونەتەوە دەریدەخەن ئاوی کەرتی تەندروستیی بەریتانیا کە بۆیان چارەسەرناکرێت، دەڕژێتە ناو دەریای مانش و باکوورەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ئاوەی دەڕژێتە مانشەوە مەترسییەکی پیسبوونی ژینگەیی گەورەیە لەسەر فەرەنسا.

جەختیکردووەتەوە، “دەقی یاسای بەریتانیا، کۆمپانیاکانی پاکژکردنەوەی ئاویان بەخشیوە لە پابەندبوونیان بە چارەسەرکردنی ئەو ئاوەی پاشماوەی ناوەند و کەرتی تەندروستیی وڵاتەکەن”.

ئەو بەرپرسە فەرەنسییە دەڵێت، هەرچەندە بابەتەکە نوێ نییە، بەڵام لەدوای برێکزیتەوە زۆر زیاتر بووە.

باسی لەوەکردووە، ئەوەی بەریتانیا دەیکات هۆکاری کارەساتێکی ڕاستەقینەی ژینگەییە، هیوادارە حکومەتی فەرەنسا ڕێز لە داواکارییە ژینگەییەکانی یەکێتیی ئەوروپا بگرێت لەناویشیاندا چارەسەرکردنی ئاو و پاشماوەی کەرتی تەندروستی.

ڕۆژی پێنجشەممە کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، بەمنزیکانە سکاڵاکانی ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا لەوبارەیەوە بەرزدەکەنەوە.

دەشڵێت، “لەسەر بەریتانیا پێویستە پەیوەستبێت بە سەرجەم پابەندییە یاساییەکانییەوە، بۆ ڕێگریکردن لە هەر زیانێکی تەندروستی و ژینگەیی”.

بابەتی پێشتر

نادال خەمبارە بۆ دیۆکۆڤیچ

بابەتی دواتر

نوێنەری زیندانیانی بادینان: بە دەستێوەردانی حزبی ڕێگری لە ڕێككارە یاساییەكان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share