نرخی بیتکۆین نزمترین ئاستی تۆمارکرد

بیتکۆین کە بەناوبانگترین دراوی ئەلیکترۆنییە لەجیهاندا، لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا ئێوارەی دوێنێ نزمترین ئاستی تۆمارکرد و نزیکەی نیوەی نرخەکەی لەدەستدا.

سەرۆکی فەرمانگەی باجی ئەمریکا داوای لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی کردووە بەپێی دەسەڵاتە یاساییەکانی بڕیار لەبارەی ئەو دراوە ئەلیکترۆنیانەوە بدەن.

نرخی بیتکۆین بەڕێژەی %4.5 دابەزی و دوێنێ نرخەکەی گەیشتە 32 هەزار و 55 دۆلار و 22 سەنت، لە دوایین مامەڵەشیدا نرخەکەی بۆ 31 هەزار و 25 دۆلار کە ئەوەش نزمترین ئاستە تۆماریکردبێت، دوای ئەوەی لە مانگی کانونی دووەمدا نرخەکەی گەیشتە 30 هەزار دۆلار.

ئەو دراوە ئەلیکترۆنییە نیوەی نرخەکەی لەدەستداوە، دوای ئەوەی لە مانگی نیساندا نرخەکەی بۆ 65 هەزار دۆلار بەرزبووەوە.

بابەتی پێشتر

 ئەمریكا: ڕوسیا و چین پەرە بە چەكی جەنگیی بۆشایی ئاسمان دەدەن، لەنێویاندا مانگی دەستكردی جەنگی

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار 150 هەزار دیناری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share