بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا 10 کوژراوی لێکەوتەوە، حەوتیان لە ڕەگەزنامەی جیاوازن

شەوی ڕابردوو لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دەنگی تەقینەوە بیسترا، کەبەهۆی هێرشی ئیسرائیل بووە بۆسەر چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە و  سوریاش ئاماژە بەوە دەدات، 10 کەس لە بۆردومانەکاندا کوژراون و حەوتیان لە ڕەگەزنامەی جیاوازن.

شەوی ڕابردوو، ئیسرائیل دوای نزیکەی مانگێک لە ڕاگرتنی هێرشەکانی، بۆردومانی چەند پێگەیەکی سورییکرد، لەوانەش دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق و بنکەی بەرگریی ئاسمانی.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکە 10 کەس بون، حەوت لەوانە لە ڕەگەزمانەی جیاوازن و سوری نین.

هێرشەکە ئەو شوێنانەی کردووەتە ئامانج، کە کەلوپەل و پێداویستییەکانی حزبوڵای تێدابووە و بەپێی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ چاوەڕێدەکرێت ژمارەی کوژراوەکان زیاتر بەرزببنەوە، بەهۆی سەختی برینی بەشێک لە بریندارەکان.

هەروەها لە هەریەکە لە پارێزگاکانی حەما و لازقییە دەنگی تەقینەوە بیستراوە، ڕوانگەی سوری ئاشکرایکردووە، کە ئەو هێرشانەش زیانی ماددی و گیانییان لێکەوتووەتەوە، بێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی قوربانییەكان بدات.

بابەتی پێشتر

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دێتە هەولێر

بابەتی دواتر

 ئەمریكا: ڕوسیا و چین پەرە بە چەكی جەنگیی بۆشایی ئاسمان دەدەن، لەنێویاندا مانگی دەستكردی جەنگی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share