بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ خەمیس خەنجەر كۆبووەوە

بافڵ تاڵەبانی و خەمیس خەنجەر

هاوسەرۆكی یەكێتی و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم كۆبوونەوە و تیایدا دیالۆگی نێوان لایەنەكان و پرسی هەڵبژاردن تاوتوێكران.

لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ بەغداد و لە سێیەم ڕۆژی دیدارەكانیدا وەفدی یەکێتی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم و سەرکردەی دیاری سوننەکان کۆبووەوە.

لە دیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی بڕیار و ستراتیژی حزبەكەی خستەڕوو و وتی، “یەکێتی لەگەڵ زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنە و پێشوازی لەهەر هەوڵێکیش دەکات کە گیانی تەبایی و پێکەوەژیان زیندووبکاتەوە و بڕوای بە کاری هاوبەش هەبێت”، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

ئاشكراشیدەكات، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تەوەرێکی تری کۆبوونەکەوە بوو و وەفدەكە هەڵوێستی یەکێتییان خستەڕوو و ڕایانگەیاند، یەکێتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە لە وادەی خۆی و ئەمەشمان بە هەموو لایەنەکان ڕاگەیاندووە. پێویستە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەچاودێری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت و دووربێت لە هەموو دەستتێوەردانێک.

لە دیدارەكەدا، کە بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئامادەبوون، بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی، ئابوری و ئەمنی لە ھەرێم و عێراق تاوتوێکران و بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا. هەردوولا جەختیان لە بەھێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ھەموو لایەن و نەتەوە و پێکھاتەکان کردەوە لەپێناو چارەسەری ریشەیی کێشەکانی نێوان ھەرێم و عێراق.

بابەتی پێشتر

سیستمی پەیوەندیی كۆنگرێسی ئەمریكا ڕوبەڕووی هێرشی ئەلیكترۆنی بووەوە

بابەتی دواتر

ڕێڤینگ هروری: ئەو شەڕەی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت هۆکارەکەی پەکەکەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share