ڕێڤینگ هروری: ئەو شەڕەی لە هەرێمی کوردستان دەکرێت هۆکارەکەی پەکەکەیە

لیژنە هاوبەشەکەی پەرلەمانی کوردستان و عێراق ئەمڕۆ سەردانی پارێزگای دهۆک و ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، ئەو شەڕەی لەم ناوچەیە ڕوودەدات هۆکارەکەی پەکەکەیە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕێڤینگ هروری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەم ناوچەیە ماوەیەکی زۆرە لەناو شەڕ و ئاڵۆزیدان، ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و پەکەکە یانی بە خەڵکی ناوچەکە و ژینگە و سروشتی ناوچەکە و دەروونی خەڵکەکەی گەیاندووە.

وتیشی ئەوانەی لەم ناوچەیە دەژین و زەرەرمەندبوون هیچیان ناوێ تەنها دەیانەوێت لەشوێن و گوندەکانی خۆیان بەئاشتی بژین و کار و جوتیاریی خۆیان بکەن، هیوادارین تورکیا و پەکەکە بچنەوە وڵاتی خۆیان و دەستبکەنەوە بە گفتوگۆ و شەڕ لە ناوچەکانی ئێمە کۆتاییپێبێنن.

لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا هەردوو پەرلەمانی کوردستان و عێراق بڕیاریاندا لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنن بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ئاڵۆزییەکانی ناوچە سنوورییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە لیژنە هاوبەشەکە سەردانی ناوچەکانی زاخۆ، هرورێ، باتیفا و بەرکاریانکرد و لەگەڵ لایەنی بەرپرسی ناوچەکە و هاوڵاتییانی ناوچەکە کۆبوونەوە.

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە وتیشی، “ئەو شەڕەی لەناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان ڕوودەدات هەردوو لایەنی شەڕەکە دیارن کە تورکیا و پەکەکەن، هۆکاری شەڕ لە ناوچەکەش پەکەکەیە و تورکیاش هێرش دەکات، هیوادارین هەردوولا بگەڕێنەوە وڵات و ناوچەکانی خۆیان و بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆ و شەڕ لە هەرێمی کوردستان کۆتاییپێبێت”

ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر ناوچەکە دەدەنە هەریەکە لە پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمانی عێراق و حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، جەختیکردەوە کە داواکاری و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان گەیەندراوەتە حکومەتی تورکیا و هیوایخواست بەزوترین کات ڕێگاچارەیەک بۆ ئەو دۆخە بدۆزرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ خەمیس خەنجەر كۆبووەوە

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی پێشنیازی دیالۆگی نیشتمانیی سەرجەم لایەنەكان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لە بەربەستکردنی شەقامێک ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، “شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، ‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی مێرسی بەربەستکراوە”. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، شۆفێران…
زیاتر ببینە

تازە لاوێک لە چەمی خاسدا خنکا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین ئاشکرایکرد، تازەلاوێک لە چەمی خاسدا خنکاوە و ئێستا تیمەکانیان لە هەوڵی دۆزینەوەی تەرمەکەیدان. وتەبێژی…
Total
0
Share