سیستمی پەیوەندیی كۆنگرێسی ئەمریكا ڕوبەڕووی هێرشی ئەلیكترۆنی بووەوە

كۆنگرێسی ئەمریكا

سیستمی (iConstituent) كە یەكێكە لە سیستمە تەكنەلۆجییە سەرەكییە بەكارهێنراوەكان لە نوسینگەكانی كۆنگرێسی ئەمریكا بۆ پەیوەندی لەگەڵ دەنگدەران، ڕوبەڕووی هێرشێكی ئەلیكترۆنی بووە.

بەپێی سایتی (Punchbowl News) نزیكەی 60 نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەران، لە كۆماری و دیموكراتەكان، بۆ چەند هەفتەیەك نەیانتوانیوە بگەنە زانیارییەكان بەهۆی هێرشەكەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە تائێستا چارەسەری دۆخەكە نەكراوە.

سایتەكە لەسەر زاری كاسرین سزبیندۆر، گەورە بەرپرسی كارگێڕی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، هیچ ئاماژەیەك نییە بەوەی هێرشەكە بوبێتە هۆی چوونە ناو سیستمی تەكنەلۆجیای زانیاری لە كۆنگرێس.

دوپاتیشیكردەوە، “نوسینگە گەورە فەرمانبەرانی كارگێڕیی iConstituent ئاگاداركراوەتەوە بەوەی سیستمی نامەی هەواڵیی ئەلیكترۆنی ڕوبەڕووی هێرش بووەتەوە و هیچ ئاماژەیەكیش نییە لەسەر كاریگەری هێرشەكە بۆ سەر زانیارییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران”.

iConstituent خزمەتگوزاری بۆ نوسینگەكانی كۆنگرێس فەراهەمدەكات، بەجۆرێك ڕێگە بە بەكارهێنەران دەدات پەیوەندی لەگەڵ دەنگدەران ببەستن و هەماهەنگییان لەگەڵ بكەن، سەرەڕای بەڕێوەبردنی سەرجەم پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەكییەكان.

لەماوەی كەمی ڕابردوودا بەهۆی دوو هێرشی ئەلیكترۆنی هاوشێوەوە كێشەی سوتەمەنی و گرفتی دەستكەوتنی گۆشت لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سەریهەڵدا.

س: ئیندیپێندت

بابەتی پێشتر

كازمی: سەركەوتوبووین لە دورخستنەوەی تارمایی جەنگ

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ خەمیس خەنجەر كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گوڕی بومەلەرزەكەی مەرەش 5.5 پلە بووە

بومەلەرزەیەكی تاڕادەیەك بەهێزی دیكە پارێزگای قارەمان مەرەشی توركیای گرتەوە. ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری ناوەندی یۆرۆناوەند بۆ تۆماری بومەلەرزە…
زیاتر ببینە

سه‌رۆكی جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى تویته‌ر ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌

سه‌رۆكی جێبه‌جێكارى تویته‌رده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆی له‌ كۆمپانیاكه‌ ڕاگه‌یاند. جاك دۆرسی، سه‌رۆكایه‌تیی جێبه‌جێكارى تویته‌ر له‌ تویتێكدا كه‌ له‌هه‌ژمارى خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،…
Total
0
Share