سلێمانی.. ئاگر لە فامیلی مۆڵ كەوتەوە

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئاگر لە فامیلی مۆڵ كەوتەوە و جگەلە زیانی ماددیی زیانی گیانی نەبووە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە فامیلی مۆڵ لە شاری سلێمانی كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانیی ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە.

ئاماژەی بەوەكرد، ڕووداوەكە زیانی ماددیی زیانی گیانی نەبووە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین: تۆمەتبارێکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی قەڵادزێ دەستگیرکرا

پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی قەڵادزێ دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بریندارێک بەناوی (س…
Total
0
Share