پێشمەرگەیەك بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان كەسێك گیانیلەدەستدا.

ڕووداوەكە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نزیك ناحیەی مەیدان لەسەر ڕێگای كەلار – دەربەندیخان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێری یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان كە پیشەی پێشمەرگە بووە گیانیلەدەستداوە.

ڕووداوەكانی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی – دەربەندیخان – كەلار بوونەتە دیاردەیەكی نیمچە ڕۆژانە و زۆربەی ڕۆژەكانی هەفتە ڕووداوی هاتوچۆ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕوودەدەن، بەشێكی زۆری ڕووداوەكان قوربانییان لێدەكەوێتەوە.

بابەتی پێشتر

كەش فێنكدەبێت و بارانبارین دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

وەزیری کار: بۆ 30 هەلی کار 4500 فۆڕم پڕکراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share