ماکرۆن وێنەی چەند ژنە پێشمەرگەیەک بڵاودەکاتەوە و پەیامی هەیە

ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا وێنەی چەند ژنە پێشمەرگەیەک بڵاودەکاتەوە و پەیامێکیش بۆ پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەنێرێت.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەر دەڵێت، “سڵاو لە هێزەکانی پێشمەرگە، ئەو هێزانەی لە خەتی پێشەوەی شەڕی دژی داعشدا بوون”.

لە پەیامەکەدا ماکرۆن دەشڵێت، “هەروەها ڕێز لە هێزە عێراقییەکان و هەموو ئەو فەڕەنسیانە دەگرین ئەندامن لە هاوپەیمانی دژی داعش.”

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 29ی ئاب، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و بەرپرسانی دیکەی هەرێم کۆبوویەوە.

ماکرۆن لە سەردانەکەیدا پشتگیری بۆ هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند ” لەگەڵ سەقامگیری ناوچەكەدان.” دوای مانەوەی ڕۆژێک هەرێمی کوردستانی بەجێهێشت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر: بەهۆی خۆڵبارینەوە 20 کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون”.

تەندروستیی هەولێر رایدەگەیەنێت، “بەهۆی خۆڵبارینەوە 20 کەس تووشی هەناسەتەنگی بوون”. سامان سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر،…
Total
0
Share