وەزارەتی پەروەردە وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناكۆتاكانی ڕاگەیاند

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، 19ی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن کۆتایی پێدێت و 22ی مانگ دەست بە تاقیکردنەوەکان دەکرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردە، بۆ قۆنافەكانی 1 تا 11 ی ئامادەیی ڕۆژی 19ی ئەم مانگە كۆتا ڕۆژی خوێندنی ناوپۆل دەبێت.

هەروەها 22 ئەم مانگە كە دەكاتە ڕۆژی سێشەممە، ڕۆژی دەستپێكردنەوەی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی كۆتایی ساڵە.

به‌گوێره‌ی ڕێنمایی تاقیكردنه‌وه‌كانیش كه‌ پێشتر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌ بازنه‌ی یه‌كه‌می قۆناغی بنه‌ڕه‌تی پۆلی 1 تا 3، ده‌بێت هه‌ر چوار نمره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنیان هه‌بێت، به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه‌ چواره‌م هه‌ڵسه‌نگاندن له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ دابنرێت، كه‌ له‌ رۆژی 22-6-2021 ئه‌نجامده‌درێت.

بابەتی پێشتر

كازمی تائێستا هیچ داواكارییەكی بۆ گۆڕانكاریی وزاری نەناردووەتە نوێنەران

بابەتی دواتر

سوپای عێراق ژمارەیەک هاوڵاتی دەستگیرکرد لە ڕۆژئاواوە چونەتە خاکی عێراقەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە

كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و دەڵێت، سبەی پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی…
Total
0
Share