بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیا كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئیلبروس کوتراشیڤ

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد پێشوازی لە باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق كرد و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و بەربەستەكانی بەردەمیان تاوتوێكرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد پێشوازیکرد لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، لە دیدارێکدا پەیوەندییەکانی ھەردوولا تاوتوێکران و جەختکرایەوە لەسەر ھەماھەنگی و ھاریکاری ھاوبەش بەجۆرێک خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکان بکات.

هاوكات بیروڕا لەبارەی ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا و بەربەستەکانی بەردەم لایەنە سیاسییەکان ھەڵوەستەی لەسەرکرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕوونیکردەوە، سەرباری ناکۆکییەکان و جیاوازی بۆچوونەکان، بەڵام بێھیوانین و لەگەڵ ھاوبەشە ڕاستەقینەکانمان کە پەرۆشی یەکڕیزی نیشتمانیی و پاراستنی کەلتووری تەوافقن دەمانەوێت ڕێکبکەوین و حکومەتێکی کاریگەر و خزمەتکار پێکبھێنین، کە خزمەتی ھەموو لایەک بکات بەبێ جیاوازی.

وتیشی، “ھیچ کێشە و گیروگرفتێک بەبێ لێکتێگەیشتن و سازان چارەسەرناکرێت، باشترین بژاردە دیالۆک و پەنابردنە بۆ زمانی گفتوگۆ”.

هەر ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد پێشوازیکرد لە ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و لە دیدارێکدا ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، گۆڕانکارییەکان و ھەوڵی لایەنەکان لەو ڕووەوە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەختکرایەوە لە پەنابردن بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی دەستوورییانەی کێشەکان.

بابەتی پێشتر

پارتی كاندیدێكی دیكەی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار پێشكەشكرد

بابەتی دواتر

كازمی و سەدر لە نەجەف كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share