سوپای عێراق ژمارەیەک هاوڵاتی دەستگیرکرد لە ڕۆژئاواوە چونەتە خاکی عێراقەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایکرد، زانیارییان پێگەیشتووە کۆمەڵێک کەس لە خاکی سوریاوە دەیانەوێت بگەنە پارێزگای نەینەوا، دواتر چاودێریکردنی سنوورەکە دەستیپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەو کەسانەی لە خاکی سوریاوە بەرەو نەینەوا بەڕێکەوتوون، ژمارەیان پێنج کەس بووە و یەکێکیان ژنە.

ئەو کەسانە لە نزیک گوندی شەعلان لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەستگیرکراون و ڕادەستی لایەنەی پەیوەندیدار کراون.

بەهۆی قورسی ڕێکارەکانی گەیشتن بە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەشێک لە هاوڵاتییانی ڕۆژئاوا هەوڵدەدەن بە قاچاخ خۆیان بگەیەننە سنووری پارێزگای نەینەوا.

لە دوای کۆنترۆڵکردنی بەشێک لە خاکی سوریا و عێراق لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، چاودێریكردنی سنوورەکانی هەردوو وڵات چڕتربوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناكۆتاكانی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

عەلی حەمە ساڵح: دۆخی موچە لە مانگی داهاتوودا خراپتر دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share