كازمی تائێستا هیچ داواكارییەكی بۆ گۆڕانكاریی وزاری نەناردووەتە نوێنەران

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، تائێستا هیچ داواکارییەک لە سەرۆك وەزیرانەوە بۆ گۆڕانکاریی وزاری نەگەیشتووەتە ئەنجومەنەكە.

حەسەن فەدعەم، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای فەرمیی عێراقی وتووە، “تا ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران هیچ داواکارییەکی لە حکومەتەوە بەدەستنەگەیشتووە لەبارەی گۆڕانکاریی وزاری”.

باسیلەوەشكرد، “پێش هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، لەو وادەی بۆ دیاریكراوە دەتوانێت گۆڕانكاریی وزاری ئەنجامبدات”.

پێشتر كوتلەكانی نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسیان لەوەدەكرد، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەنیازی گۆڕانكارییە لە پێنج وەزارەتی كابینەكەی.

ڕەحیم عەبودی، ئەندامی دەستەی گشتیی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕایگەیاندبوو، كازمی بڕیاریداوە گۆڕانكاری لە پێنج وەزیری كابینەی حكومەتەكەیدا بكات.

ئاشكراشیكردبوو، ئەو وەزارەتانەی كازمی بڕیاری گۆڕینی داون، بریتین لە وەزارەتەکانی دارایی، کشتوکاڵ، پیشەسازی، بازرگانی و تەندروستی.

عەبودی جەختیشی لەوەکردەوە، “بەشێك لە كوتلەكانی نێو پەرلەمان دەیانەوێت پێش گۆڕینی وەزیری دارایی، لە پەرلەمانەوە متمانەی لێوەرگیرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

پیاوێک لە سلێمانی دوای هەڵوەشاندنەوەی هاوسەرگیرییەکەی ژنەکەی کوشتووە

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناكۆتاكانی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق: مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دوکان بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەوە بووە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ نەورەسەکانی دوورگەکەی دەریاچەی دووکان دەرکەوتووە بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لەبارەی دامەزراندنەوە

ئەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت فۆرمی تایبەت بە دامەزراندن لە هێزی پاسەوانی سنوور پڕبكەنەوە، ئاگاداردەكرێنەوە لەوەی تا ئێستا فۆرمە ئەلیكترۆنییەكە…
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق: بەکارهێنانی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی زیادیکردووە

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ستراتیژی حکومەت هانی هاوڵاتییانیداوە رووبکەنە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنەرانی ئەو سیستمەش…
Total
0
Share